هەرێمی كوردستان و ئێران جەخت لە برەودان بە پەیوەندییە ئابوورییەكان دەكەنەوە
- بزنس
- 17 شوبات

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری سیاسی كرد
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی جەخت لە برەودان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران لەبواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەكاتەوە.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ دووشەممە 17-2-2025، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری سیاسی كرد و دیدارێكیان ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەم دیدارەدا، دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عێراق وناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلاميی ئێران تاوتوێ کرا.
زانیاریی زیاتر: لەم دیدارە، جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەسەر بنەمای بەرژوەنديی هاوبەش کرایەوە.
باكگراوند: هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، نزیکەی 650 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە. حەوت دەروازەی سنووریی لەنێوانیان هەیە و قەبارەی بازرگانییەکەی بە ترانزێتەوە؛ بە نزیكەی هەشت ملیار دۆلار لە ساڵێکدا، مەزەندە دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوێک دوای هێرشەکەی ئەمریکا، بە مووشەک ئیسرائیل بۆردوومان کرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ستارمەر: لە نزیكترین كاتدا ئێران دەگەڕێنینەوە سەر مێزی گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
كێشەی مووچە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق تاوتوێ دەكرێت