
گوژمەیەک لە 50 هەزار دیناری لە یەكێک لە بانکەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە و واژۆی تەیف سامی لەسەرە، باس لەوەکراوە کە گەنجینەی دەوڵەتی تووشی کورتهێنانێکی گەورەی نەختینەی بووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای بەهەمیشەییکردنی بەشێک لەفەرمانبەرانی گرێبەست لەوەزارەتی کارەبا دەکات، وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە 468، کە لە رۆژی 9-2-2025 لەلایەن تەیف سامییەوە واژۆی لەسەر کراوە، وەڵامی ئەو نووسراوە دەداتەوە ئاشکرای دەکات کە لەم کاتەدا گەنجینەی دەوڵەت کێشەی گەورەی مسۆگەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی هەیە، ناتوانرێت ئەو فەرمانبەرانە بەهەمیشەیی بکرێن.
لێدوانی فەرمی: ئامال ناسری ئەندامی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: پێویستە وەزارەتی دارایی هۆکاری ڕاستەقینەکانی کورتهێنانی دارایی و کەمی پارەی نەختینە بۆ ڕای گشتیی و پەرلەمانی عێراق ئاشکرا بکات، چونکە ئەم بابەتە ڕاستەخۆ پەیوەندی بەبژێوی ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە و نابێت ڕاستییەکان لەمە زیاتر بشارێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: مەنار عوبەیدی، شارەزای ئابووری دەڵێت: " لەم دواییانەدا دابینکردنی دیناری عێراقی قورستر بووە بەهۆی بێ پلانی حکومەتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران سەرەڕای بوونی سەرچاوەی داهاتی پێویست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





