
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من ڕاگەیێنراوێكی سەبارەت بە بڕیاری ئەمڕۆی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق كە پەسەندی ئەو بنەما سەرەكییانە دەكات كە پڕۆژەی هەژماری من پەیڕەوی دەكات, بڵاوكردەوە و دەڵێت، پێشوازیی لە بڕیارەكەی دادگەی فیدڕاڵی دەكەین.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ سێشەممە 18-2-2025، دادگەی باڵای فیدراڵی بڕیاری دا پرۆسەی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت و دەبێت بەپێی ڕێکكارەکانی بانکی ناوەندی بێت، بەمەش پەسەندی پڕۆژەی هەژماری من دەكات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمی هەژماری من ڕایگەیاند: پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەکەین كە دووپاتی کردووە کە بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت بەپێی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بێت، لەلایەن بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی بانکی ناوەندی ئەنجام بدرێت، و هەروەها فەرمانبەر سەرپشک بکرێت لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆی لەو بانکانەی ڕەزامەندی بانکی ناوەندییان هەیە کە هەموو ئەمانەش یەکدەگرنەوە لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی پڕۆژەی هەژماری من.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە ڕاگەیێنراوەکەی هەژماری من هاتووە، "تیمەکەمان وەک بەشێک لە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەتای ئەم مانگە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێڕاق کۆبوونەتەوە و نوێترین پێشهاتەکانی پڕۆژەکەیان بۆ باسکردوون وەک چۆن لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیشدا هاتووە و ئەم هەماهەنگییەش بەردەوام دەبێت لەڕێگەی ناردنی زانیاریی و پێشهاتی مانگانە بۆیان".
زانیاریی زیاتر: "بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی نزیکمان لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق، بەوپێیەی بە بانکیکردنی مووچە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق." هەژماری من وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە