
دادگای فیدڕاڵی عێراق و لۆگۆی هەژماری من. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران پەسەندی ئەو بنەما سەرەكییانە دەكات كە پڕۆژەی هەژماری من پەیڕەوی دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دا پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت و دەبێت بەپێی ڕێکكارەکانی بانکی ناوەندی بێت، ئەم هەنگاوەش پەسەندی پڕۆژەی هەژماری من دەكات.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، دەردەکەوێت پڕۆژەی هەژماری من بەیاسایی کراوە، لە بەر ئەم سێ خاڵە:-
٠ پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەخۆران بەپێی ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەردەوام دەبێت، واتا بە دروستکردنی هەژماری بانکی لە هەژماری من.
٠ پرۆسەی بەبانکیکردنەکە لە بانکە مۆڵەت پێدراوەکانی بانکی ناوەندی دەبێت، هەموو بانکەکانی نێو پڕۆژەی هەژماری من مۆڵەتی بانکی ناوەندییان هەیە.
٠ مووچەخۆر سەرپشکە لەوەی کامە بانک هەڵدەبژێرێت، لەو بانکانەی لە چوارچێوەی هەژماری من تۆمارکراون.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی دوایین داتای تیمی هەژماری من، 720 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە نێو پرۆسەکە تۆمارکردووە و 370 هەزاریان کارتیان وەرگرتۆتەوە، بۆ مووچەی مانگی یەک 275 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە ڕێگەیەوە مووچەکانیان وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە