
لۆگۆی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی
ئاڤا نیوز
دوای دروست بوونی کێشەیەک لە لیستی مووچەخۆرانی سەربازیی، وەزارەتی دارایی دڵنیایی لە ناردنی لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەدات.
وێنە گەورەکە: لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران بڕیار بوو ئەمڕۆ تەواو بێت، بەڵام بەهۆی کێشەیەک لە لیستی مووچەخۆرانی سەربازی کەمێک دوا کەوت، ئەمڕۆ بەچڕی کاری لەسەر کراوە و سەرجەم کارمەندانی ئامادەکردنی لیستی مووچە لەگەڵ تیمێکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی بوون.
لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەدڵنیاییەوە سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەکرێن و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بێ کێشە بە سیستمی پەیرۆڵ لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوانیش دەکرێت دوای ناردنی لیست، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی دوو بکات، وەکو هەولێر و بەغدا لەسەری ڕێککەوتوون لە کۆتایی ئەم مانگەدا بنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەدا 50ی داهاتی باج و گومرگ بۆ بەغدا نێردرا، هاوکات میزان موراجەعە تەواو بوو و لەگەڵ لیستی مووچە دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





