وەزارەتی نەوتی عێراق: ڕێکارەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تەواوبوون
- بزنس
- 22 شوبات

کێڵگەیەکی نەوتی کوردستان. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکان بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوبوون، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات بەمەبەستی هەناردەکردنی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
وێنە گەورەکە: تاکە گرفتی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا، پشکی کۆمپانیاکان بوو لە بەرهەمهێنانی نەوت و بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجەی عێراقیش کە 17ـی ئەم مانگە کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە، بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت کۆمپانیاکان 16 دۆلاریان پێدەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە:
٠ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جەخت دەکاتەوە کە ڕێکارەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە تەواوبوون، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو ڕێکارانەی لە هەمواری یاسای بودجە هاتوون و لە چوارچێوەی پشکی عێراق بۆ هەناردەی نەوت لە ڕێکخراوی ئۆپیک دیاریکراون.
٠ وەزارەتی نەوت داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکان ڕادەستی کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوت بکەن تا ڕاستەوخۆ دەست بە هەناردەکردنی بکرێت، لەڕێگەی هێڵی بۆری عێراق و تورکیا و بەندەری جەیهان و بەگوێرەی ڕێککەوتنە واژۆکراوەکان لەگەڵ کۆمپانیا کاندیدکراوەکان بۆ ئەم بابەتە.
لە لایەکی دیکەوە: بەیاننامەکەی ئەمڕۆ وەزارەتی نەوت، لە کاتێکدایە دوێنێ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی کۆشکی سپی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای ئابووری لە عێراق دەکات لە ئەگەری زوو دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران، کە واشنتن دەیەوێت هاوتا لەگەڵ زۆرترین فشاری ئەمریکا لەسەر ئێران ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە بگەیەنێتە سفر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 14 خولەک لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
14 خولەک لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیانپێکردەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە