دیالۆگی نیشتمانی سووریا دەستپێدەکات و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕەتی دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 شوبات

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە 25-2-2025، کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا بەبێ بەشداریی کورد لە دیمەشق دەکرێت و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کارەکانی دیالۆگەکە ڕەت دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 12-2-2025، لیژنەیەکى حەوت کەسی بۆ ئامادەکاریى "کۆنگرەى دیالۆگى نیشتمانى" لە سووریا ڕاگەیێنرا، بەڵام لیژنەکە هیچ ئەندامێکی کوردی تێدا نەبوو، ئەمڕۆش لیژنەکە دەست بە کارەکانی دەکات و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پەیامی فەرمی: پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کارەکانی "کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی" بەبێ بەشداریی کورد ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: لیژنەکە نوێنەرایەتیی تەواوی پێکهاتەکانی سووریا ناکات.
- مەترسی لەسەر گەڕانەوەی وڵاتەکە بۆ سیستمی ناوەندیی پێشوو هەیە.
-ئێمە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەو کۆنگرەیە قبووڵ ناکەین و نامانەوێت.
-پێویستە لە ڕێگەی بەشداری کارا و دیموکراسییانەی بزووتنەوەی سیاسی، مەدەنی و ژنان لە پرۆسەی ڕاگوزەر لەبەرچاو بگیرێت.
-بە دوورخستنەوە و پشتگوێخستنی لایەنێک، مومکین نییە دیالۆگ پێک بێت.
-ئەم دوورخستنەوەیە دەستپێکی سیاسەتی پشتگوێخستنە و لەلایەن گەلانی سووریاوە قبووڵکراو نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گفتوگۆکانی "کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی" سووریا تایبەت دەبێت بە بابەتەکانی پەیوەست بە دیاریکردنی چارەنووسی وڵاتەکە، کارکردن بۆ دەستوورێکی نوێ و چاکسازی لە دامودەزگاکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی خوێندنی باڵا دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوکردنی جووتسایدی هەولێر - کۆیە دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا یەک ملیۆن درۆن دەکڕێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگر لە کۆگایەکی عەتر لە تورکیا کەوتەوە و شەش کەس گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران داوای قەرەبووی جەنگی 12 ڕۆژە لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات






