
دیناری عێراقی- محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەی لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت، لیستەکە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە و سەرجەم کێشەکانی چارەسەر کراون.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: سبەی لیستی مووچەی مانگی دوو دەنێرین و هیچ کێشەیەک نەماوە لە لیستی مووچە.
بۆچی ئەم مانگە دواکەوت؟ هیوا ئەفەندی دەڵێت لە 20ی ئەم مانگەدا بەغدا داواکارییەکی بۆ ناردین و وتی، هەرچی فەرمانبەرێکی دیکە هەیە بۆ خانەنشین بوون جیای بکەنەوە، هاوکات ناوی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیش کرا بە یەک لیست و بە سیستمی پەیڕۆڵ نزیکەی 680 هەزار کەس تۆماركراوە، بۆیە لیستی مووچەی مانگی دوو کەمێک دواکەوت.
هەروەها وەزیری دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کردووە داتای سەرجەم مووچەخۆران دووبارە بنێرنەوە و بیخەنە سیستمی پەیڕۆڵەوە.
خاڵی ئەرێنی: لیستی مووچەی مانگی دوو دەكرێتە بنەما بۆ مانگەکانی ئەمساڵ و بەهۆی ڕاگرتنی سەرمووچە و پلەبەرزكردنەوە و گواستنەوە لەلایەن بەغداوە، بۆیە بۆ ئامادەکردنی لیستی مانگەكانی دیكە ئاسانتر دەبێت و کەمتر لە دوو هەفتەی پێویست دەبێت.
چارەسەر: هیوا ئەفەندی دەڵێت ئەو فەرمانبەرانەی كەسوكاری شەهیدان بوون و بە هەڵە خانەنشین كرابوون، بۆ ئەم مانگە خراونەتەوە ناو لیستی مووچەی فەرمانبەرانەوە، کێشەی ئەو فەرمانبەرانەش چارەسەر کراوە کە مانگی ڕابردوو مووچەیان کەم کرابووەوە، بەتایبەت خانەنشینانی سەربازی لە سنووری سلێمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ گەیشتنی بە وەزارەتی دارایی عێراق، دەست بە وردبینیکردن لە لیست و هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچە دەکرێت، ئەم هەفتەیە هیچ وا خەریکە تەواو دەبێت، بەمپێیە خەرجکردنی پارە لەلایەن بەغدا و دابەشکردنی لە کوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو و مانگی سێ، ئەگەر زیاتر دوانەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە