
دوو کارمەندی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت لە کوردستان. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سوودانی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێککەوتووە ئەو وڵاتە لەڕووی وزەوە سەربەخۆ بێت و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش لەڕێگەی هێڵی بۆری عێراق و تورکیاوە بەخێرایی دەستپێبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا بڕیاریداوە سزای توند بەسەر ئێراندا بسەپێنێت و هەناردەی نەوتەکەی بۆ سفر بەرمیل دابەزێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت عێراق بە خێرایی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ قەرەبووکردنەوەی نەوتی ئێران دەستپێبکاتەوە، تا ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی شەوی ڕابردووی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە:
٠ هاوبەشی ستراتیژیی نێوان هەردوولا و گرنگی ئارامی عێراق و سەروەرییەکەی باسکراوە.
٠ گفتوگۆ لەبارەی ڕۆڵی خراپی ئێران و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش کراوە، کە بەهۆیەوە ئارامی ناوچەکە تێکدەچێت.
٠ هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی پێویستە عێراق لەبواری وزەدا ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەخێرایی هەناردەی نەوت لەڕێگەی هێڵی بۆری عێراق و تورکیا دەستپێبکاتەوە، ڕێزبگیرێت لە مەرجەکانی گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق ئەویش بە ئامانجی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوە جەختیکردەوە کە گرنگە سووریا نەبێتە پێگەیەک بۆ تیرۆر و هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی، لەم بوارەشدا سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە جەختیان لە بەردەوامی ڕاوێژ لەبارەی دۆسییەکانی ناوچەکە و بەهێزکردنی هاوبەشی ئەمنی لەنێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






