
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فراوانکردنی ژێرخانی ئابووری لەڕێگەی بە دیجیتاڵکردن و سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە، بەهۆیەوە سەرنجی وەزیری دارایی عێراق ڕادەکێشیت.
وێنە گەورەکە: بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی سەربازی و مەدەنی بۆ مانگی دوو بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە دەکرێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، هاوکات حکومەتی عێراق دەیەوێت سوود لەو سیستمەی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە کە سیستمی پەیرۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لیستی مووچەی پێ ئامادە دەکرێت، لە سەرانسەری عێراق کاری پێ بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستمی پەیرۆڵ لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کاری لەسەر دەکرێت و سیستمێکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنییە.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە شەش هەزار کەس لەسەر سیستمی پەیڕۆڵ کار دەکات، سیستمەکە نزیکەی هەزار و 188 بنکەی کار کردنی هەیە.
- هەموو داواکارییەکانی بەغدا بۆ ناردنی مووچە لە سیستمەکە جێبەجێکراون.
-شەش سەد و 81 هەزار کەس لە سیستمی پەیرۆڵ تۆمار کراوە.
- شەش سەد و 57 هەزار و 780 کەس لە لیستی مووچەی مانگی دوو تۆمار کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە