فوئاد حوسێن: کۆمپانیاکانی ڕووسیا بە بەهای 19 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە عێراق کردووە
- بزنس
- 26 شوبات

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق - سێرگی تسیڤیلێڤ، وەزیری وزەی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری وزەی ڕووسیا باسیان لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هێڵی بۆری عێراق و تورکیا کردووە، جەختیشی کردەوە کە پێشوازی لە وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ڕووسیا دەکەن کە تائێستا بە بەهای 19 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە عێراق کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق و ڕووسیا لە دوای ساڵی 2003ەوە 16 ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەبوارە جیاوازەکان واژۆکردووە، بەغدا و مۆسکۆش خواستی خۆیان بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دووپات دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی پێشوازیکردنی لە سێرگی تسیڤیلێڤ، وەزیری وزەی ڕووسیا ڕایگەیاند:
- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبوارەکانی هەماهەنگی دەریایی، تەندروستی، بازرگانیی و وزە ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتنمان واژۆکرد.
- پێشوازی لە وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ڕووسیا دەکەین کە لە ماوەی ڕابردوودا بە بەهای 19 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتەکانی نەوت و غازدا کردووە و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان چالاکن.
- بەشێک لە گفتوگۆکان تایبەت بوون بە بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هێڵی بۆڕی عێراق و تورکیا.
- هەڵسەنگاندن بۆ ڕێککەوتن و یاداشتەکان کرا و هەردوولا بەدواداچوون بۆ ئەو کەمووکوڕی و سستییانە دەکەین کە لە جێبەجێکردنیاندا دروستبوون، کاریش بۆ لابردنی ئاستەنگییەکانی بەردەمیان دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە