دوایین زانیاریی لەبارەی لێبڕینی خانەنشینی پلە تایبەتەکانی پێشمەرگە لە سنووری سلێمانی
- بزنس
- 26 شوبات

خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەیدا لە یەکێک لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ، خانەنشینانی پلە تایبەتەکانی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەشێکی مووچەکانیان بڕدرا و ئاڤا میدیا دوایین زانیاریی لەمبارەیەوە ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: لە سنووری سلێمانی خانەنشینانی پلە تایبەتی سەربە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە مووچەی مانگی یەک لێبڕین لە مووچەکانیان هەبووە، کەچی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک مووچەکانیان نەبڕاوە، ئاڤا ئەم پرسەی گەیاندە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لێدوانی فەرمی: مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کێشەی ئەو خانەنشینانەی سنووری سلیمانی چارەسەر کراوە، ئەو بڕە پارەیەشی لە مانگی ڕابردوو لێیان بڕاوە، لەگەڵ مووچەی مانگی دوو بۆیان دەگەڕێندرێتەوە و پارەکانیان نافەوتێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو خانەنشینانەی سنووری سلێمانی لە 100 هەزار تاوەکو یەک ملیۆن دینار لە مووچەکانیان بڕاوە، ئەمە لە کاتێکدایە خانەنشینانی پلە تایبەتەکانی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک لە مووچەکانیان نەبڕاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە