
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق گەیشتن بە ڕێککەوتنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی بەگەڕخستنەوەی بۆڕیی نەوتی بەندەری جەیهان ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند:
- لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆریی نەوتی بەندەری جەیهان، ڕێككەوتووین.
- زنجیرەیەک كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە و لێكگەیشتنی بەرهەمدار و گرنگییان هەبووە.
- گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێک کە گەرەنتی کاری هاوبەش دەکات بۆ کارپێکردنی هێڵی بۆڕی بەندەری جەیهانی تورکیا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، هەناردەکردنەوەی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەوان چاوەڕێی ڕەزامەندی تورکیا دەکەن.
لێدوانی تایبەت: وەزارەتی وزەی تورکیا لەڕێگەی ئیمەیڵەوە وەڵامی پرسیارێکی ئاڤا میدیای دایەوە و ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک لە بڕیاری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان - تورکیا لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە نەبووە، بڕیاری نوێ دەرنەچووە و هیچ وادەیەک دیارینەکراوە، لە بوونی هەر بڕیارێکی نوێ ڕاگەیێنراوی فەرمیمان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە