
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی كوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەڕێگەی ئاڤاوە ئاشکرا دەکات. ئەو دەڵێت، هیچ خانەنشینێک لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت.
وێنە گەورەکە: ئاڤا میدیا دەیان پرسیاری خانەنشینانی هەرێمی کوردستانی دەربارەی هاوتاکردنی مووچەکانیان گەیاندە مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی كوردستان، ناوبراویش لەڕێگەی ئاڤاوە وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمەودوا کەمترین مووچەی خانەنشینانی زیندوو لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت، بۆ خانەنشینانی کۆچکردوو، میراتگرانی خانەنشینان 400 هەزار دینار دەبێت. ئەو دەشڵێت، دەرماڵە 100 هەزارییەکە سەرجەم خانەنشینان دەگرێتەوە، واتا وارسی شەهیدان، بە خانەنشینانی مەدەنی، سەربازی و ئەمنی و پێشمەرگەوە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی خانەنیشنانی کۆچکردوو، کەمترین مووچەی خانەشینی مردوو ئەوانەی میراتگریان هەیە، 400 هەزار دینار وەکو بنەما جێگیر کراوە، بەمشێوەیە:
یەک میراتگر 80٪ـی مووچە وەردەگرێت، دەکاتە 320 هەزار
دوو میراتگر: 90٪ـی مووچە وەردەگرن، 360 هەزار دینار.
سێ میراتگر؛ 100٪ـی مووچە وەردەگرن کە دەکاتە 400 هەزار دینار.
هاوکات دەرماڵە 100 هەزار دینارییەکە بۆ سەرجەمیان خەرج دەکرێت، کاتێک دەستیپێکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "مووچەی خانەنشینانی پیشمەرگە و سەربازی و خانەنشینانی پێش 2014ـە زیاد کراوە، ئیکرامییەش سەرجەمیان دەگرێتەوە، مەبەست لە خانەنشینانی نوێیە، واتا ئەوانەی لە 1-1-2025ـەوە خانەنشین بوون یان لەمەودوا خانەنشین دەبن؛ ئیدی بەگوێرەی مەرجەکان ئەگەر بیانگرێتەوە، 18 مووچە و 12 مووچەکە و 6 مووچە بنەڕەتییەکە کە بەیەکەوە وەری دەگرن، دەیان گرێتەوە." بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
لەلایەکی دیکە: زیاتر لە 250 هەزار خانەنشینی زیندوو و میراتگری خانەنشینی کۆچکردوو سوومەند بوون لە هاوتاکردنی مووچە لەگەڵ بەغدا. هاوکات تا ئەمڕۆ 291 هەزار و 670 کەس لە مەدەنی و سەربازی و پێشمەرگە خانەنشین کراون و تۆمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە