
دراوی عێراقی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە وردبینیكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە دەستیپێكردووە.
وێنە گەورەکە: پرسی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڕاوەتەوە و ڕێککەوتن کراوە، ڕێککەوتنەکە بۆ کۆی مانگەکانی ئەمساڵە، بەڵام بەهۆی خانەنشینبوونی ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر و چەند داواکارییەکی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات دواکەوت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستیپێكردووە و تاوەكوو ڕۆژی یەكشەممە كۆتایی دێت و چاوەڕوان دەكرێت لەدوای تەواوبوونی وردبینیكردنی لیستی مووچە، ڕاستەوخۆ پارەی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ لەلایەن بەغداوە خەرج بكرێت.
لەلایەكی دیكەوە: هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەكنەلۆجیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 2025-02-25، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەگەڵ گەیشتنی بە وەزارەتی دارایی عێراق، دەست بە وردبینیکردن لە لیست و هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچە دەکرێت، بەمپێیە خەرجکردنی پارە لەلایەن بەغدا و دابەشکردنی لە کوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو و مانگی سێ، ئەگەر زیاتر دوانەکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






