عێراق لەناو ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین پارەی لە کۆچبەرانی دەرەوەی وڵاتەوە بۆ دێتەوە
- بزنس
- 1 ئازار

دۆلاری ئەمریکی لە یەکێک لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو
ئاڤا نیوز
سندووقی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی کشتووکاڵی دەڵێت، لە جیهاندا 200 ملیۆن کۆچبەر بۆ کار چوونەتە وڵاتانی دیکە و ساڵانە ملیاران دۆلار ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکەنەوە، کۆچبەرانی عێراقیش ساڵی ڕابردوو 879 ملیۆن دۆلارییان بۆ خێزانەکانیان ناردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەو دامەزراوە داراییە، لە جیهاندا ملیارێک مرۆڤ ژیانیان پشتی بەو داهاتە بەستووە کە کەسێکی دەرەوەی وڵاتەکە بۆی دەنێرێتەوە، بە تێکڕاش هەر کۆچبەرێک کە لە دەرەوەی وڵاتی خۆی کار دەکات، مانگانە 200 بۆ 300 دۆلار بۆ خێزانەکانیان دەنێرنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سندووقی نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵی لە کۆتا ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی ڕابردوو ئەو پارەیەی لەڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە، کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان ناردووەتەوە بە 685 ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت، بەڵام ئەگەر پارەی کەناڵە نافەرمییەکانیش هەژمار بکرێت، پارەکە زۆر لەو بڕە زیاترە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو پارەیەی کۆچبەران دەینێرنەوە بە زۆری دەچێتە ناوچە دوورە دەستەکان لە وڵاتەکانیاندا، ئەوەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری ئەرێنیی لەسەر وەبەرهێنان، بوژانەوە و گەشەپێدانی وڵاتەکانیان هەبووە.
ئەو وڵاتانەی زۆرترین پارەیان لە کۆچبەرانەوە بۆ دێتەوە:
هیندستان: 129.1 مليار دۆلار
مەکسیک: 68.2 مليار دۆلار
چین: 48 مليار دۆلار
فلیپین: 40.2 مليار دۆلار
پاكستان: 33.2 مليار دۆلار
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، ئەو وڵاتای زۆرترین پارەیان لە کۆچبەرانەوە بۆ دێتەوە:
میسر: 22.7 مليار دۆلار
مەغریب: 12 مليار دۆلار
لوبنان: 5.8 مليار دۆلار
ئوردن: 4.8 مليار دۆلار
یەمەن: 3.8 مليار دۆلار
تونس: 2.8 مليار دۆلار
جەزائیر: 1.94 مليار دۆلار
قەتەر: 1.5 مليار دۆلار
سودان: مليار دۆلار
عێراق: 879 مليۆن دۆلار
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






