ئاڤا نیوز
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا دوو شەپۆلی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، شێخی کەشوهەواش دەڵێت "بەفر و بارانبارین لەسەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە".
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا، ڕایگەیاند:
- لە ڕۆژی 28-2-2025، کاریگەری شەپۆلێکی دەریای سپی ناوەڕاست لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە و بەوهۆیەشەوە بەشێوەی پچڕ پچڕ بارانبارین لە ناوچەکان دەبارێت.
- ڕۆژی دووشەممە شەپۆلێکی دەریای سوور لەگەڵ شەپۆلێکی دەریای سپی ناوەڕاست لەسەر هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکانگیر دەبێت، بۆ شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بارانبارین لە سەرتاسەری کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
- کاریگەری شەپۆلەکان و بەفر و بارانبارین، تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەگەری بەردەوامی دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ڕۆژی یەکشەممە بەرزترین و نزمترین پلەی گەرما و ڕادەی شێ و خێرایی با بەم شێوەیە دەبێت.
- هەولێر: بەرزترین پلەی گەرما 12 و نزمترین 4 پلە دەبێت.
- سلێمانی: بەرزترین پلەی گەرما 9 و نزمترین 2 پلە دەبێت.
- کەرکووک: بەرزترین پلە 14 و نزمترین 2 پلە دەبێت.
- هەڵەبجە: بەرزترین پلە 10 و نزمترین 4 پلە دەبێت.
- زاخۆ: بەرزترین پلە 10 و نزمترین 3 پلە دەبێت.
- دهۆک: بەرزترین پلە 10 و نزمترین 4 پلە دەبێت.
- ڕاپەڕین: بەرزترین پلە 4 و نزمترین -2 پلە دەبێت.
- گەرمیان: بەرزترین پلە 15 و نزمترین 6 پلە دەبێت.
- حاجی ئۆمەران: بەرزترین پلە -3 و نزمترین -11 پلە دەبێت.
- خێرایی بای باکوور لەنێوان 8 بۆ 12 کیلۆمەتر دەبێت.
ئەمەش بزانە: بۆ ڕۆژانی دووشەممە تاوەکو چوارشەممە لە هەرێمی کوردستان و باشووری عێراقیش خێرایی با لەنێوان 15 بۆ 35 کیلۆمەتر دەبێت، بەوهۆیەشەوە لە باشووری عێراق خۆڵبارین دروست دەبێت، بۆیە لە کاتی بارانبارین ئۆتۆمبێلەکانیان قوڕاوی دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






