
بڕێکی زۆر دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
ماوەی چوار ڕۆژ دەبێت بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بەرز بووەتەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەش، بەهای 100 دۆلار تا 146 هەزار و 350 دینار هاتووە.
وێنە گەورەکە: ماوەی شەش مانگ دەبێت بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی جێگیر بوو، بەڵام چەند ڕۆژێک دەبێت بەهای دینار بەرزبووەتەوە و دۆلار دابەزیووە.
لێدوانی فەرمی: د.مستەفا مەلا حەسەن، یەکێک لە پێشکەشکارانی بەرنامەی زەنگی بازاڕ کە بەرنامەیەکی ئابووریە لە ئاڤا میدیا هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ ئەم خاڵانە دەگەڕێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ترسی سزاکانی ئەمریکا بۆ بەشێک لە بانکەکانی عێراق.
- دوای تەواوبوونی سەری ساڵ، بەشێکی کۆمپانیا و بانکەکان کە بەر لە سەری ساڵ کاشیان ھەڵگرتبوو و مامەڵەکانیان سستکردبوویەوە بەھۆی پاکتاوی سالڵانە. ئێستا پارەی کاشەکە دەگەرێننەوە بازار.
- نزیکبوونەوە لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی کوردستان و ھاتنی دۆلاری زیادە لەرێگەی ھەناردەکردنەوەی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە: غازی جەعفەر، لە بازاڕی ئەنجوومەنی دۆلارەکەی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ئەم چەند ڕۆژە خواست لەسەر کڕینی دۆلار کەمبووەتەوە، لەبەرامبەردا خستنەڕووی دۆلار زیادی کردووە. ئێمە لە بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر ئەوە بە هۆکار دەزانین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 44 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






