
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن لە لسیتی مووچەی مانگی دوو بەردەوام بووە و گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند ڕۆژێکە لە بەغدایە و هێشتا نەگەڕاوەتەوە. کاریان تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی دوو و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراقە لەبارەی لیستی مووچە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە سبەی سێشەممە وردبینیکردن تەواو دەبێت و دواتر دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەنجامی وردبینییەکان دەدرێتە دەست تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، ئەویش واژۆی لەسەر دەکات و نووسراوە فەرمییەکان بۆ بانکی ناوەندیی عێراق دەکات بۆ خەرجکردنی پارە. حەوت جۆری نووسراویش دەکات بۆ خەرجکردنی مووچەی سەرجەم توێژەکان، لەوانە: فەرمانبەرانی مەدەنی، مووچەخۆرانی سەربازی، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی و توێژەکانی دیکە.
ئەندامێکی تیمی تەکنیکی کوردستان بە ئاڤای وت، ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی مانگی دوو بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغداش بڕەکەی لەنێوان 950 ملیار بۆ تریلۆنێک دینار دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە: دوێنێ یەکشەممە تیمێکی دیکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی لەلایەن تیمی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی عێراق دروست ببوون لەسەر لیستی مووچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





