ئاڤا نیوز
لە بەغدا کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان شکستی هێنا، ئاڤاش زانیاری دەستکەوتووە کەی کۆبوونەوەکە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغدا، کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیکۆر) سەبارەت بە میکانیزمی دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ کۆمپانیاکان تەرخانکراوە بکرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە نەکرا، بەهۆی پێنەدانی گەرەنتی بە کۆمپانیاکانیش دیارنییە کەی دەکرێت، سێ لە کۆمپانیاکانیش ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامە سرووشتییەکانی کوردستان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتوون، تەنانەت ڕێککارە تەکنیکییەکان تەواوکراون، بەگوێرەی گوتەی هەرسێ لایەن و تورکیاش بێت، دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە لە ئان و ساتدایە و لەسەر هەندێ وردەکاری بچووک وەستاوە، بەڵام هێشتا وەزارەتی نەوت و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت نەگەیشتوونەتە بنەمایەکی هاوبەشی دارایی.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت 16 دۆلار خەرج کراوە. تاوەکو تێچووەکەی لەلایەن ئەو کۆمپانیا ڕاوێژکارییە دیاریدەکرێت کە بڕیارە سەردانی سەرجەم پاڵاوگەکان بکات.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئاڤا میدیا وتی، کۆمپانیاکان داوا دەکەن ئەو دوو ساڵەی نەوت وەستاوە قەرەبوو بکرێنەوە، بڕی قەرەبووەکەش زیاتر لە ملیارێک دۆلار دەبێت، داوا دەکەن گەرەنتییان پێبدرێت کە مافیان نافەوتێت، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ناتوانین ئەو گەرەنتییە بدەن، چونکە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی و حکومەتی فیدراڵە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی کاتی کۆبوونەوەکەش سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆمپانیاکانی نەوت بە ئاڤا میدیای وت؛ بڕیارە ئەم پێنجشەممەیە کە دەکاتە 6ـی مانگ کۆبوونەوەکە بکرێت، وەزارەتی نەوتی عێراقیش خۆی کاتەکەی دیاری کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 13 خولەک لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
13 خولەک لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی داهاتوو وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەستپێدەکاتەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیانپێکردەوە
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە