بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی 2ـی هەولێر: ناتوانین بە چوار فەرمانبەرەوە کارەکانی خانەنشینان ڕایی بکەین
- بزنس
- 5 ئازار

خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونی ئاڤا بۆ کێشەی کەمی کارمەند لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی دووی هەولێر و دروستبوونی کێشە لە تۆمارکردنی خانەنشینان، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی 2ی هەولێر دەڵێت "ئەو بەڵێنانەی پێمان درا تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە'.
بابەتی سەرەکی: پێشتر ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کێشەی تۆمارکردنی خانەنشینان لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی دووی هەولێر کرد، وتیان تەنیا چوار فەرمانبەریان هەیە و ناتوانن ڕۆژانە زیاتر لە 10 بۆ 15 مامەڵەی خانەنشینی زیاتر ڕایی بکەن، دوابەدوای ئەمە وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە هاتنە سەر هێڵ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێم بەڵێنی دابینکردنی فەرمانبەری پێدان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمە جێبەجێ نەکراوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی دووی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەڕێوەبەری خانەنشینی گشتیی هەرێمی کوردستان بەڵێنی دا کە 13 فەرمانبەر و 13 کۆمپیتەر هەروەها ڕایکردنی بەشێک لە مامەڵەکانمان لەلای خۆیان بکات، بەڵام هیچ لەمانە تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی دووی هەولێر وتی: 300 فایلمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی نارد، بەڵام بۆیان گەڕاندینەوە و وتیان خۆتان تەواوی بکەن، مەبەستیان نییە بەڵێنەکان جێبەجێ بکەن و کات دەکوژن.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی خانەنشینی دوو دەڵێت، لەدایکبوانی 1965، 1964، 1963، 1962 پێکەوە خانەنشین دەکرێن، چاوەڕوان دەکرێت مانگی شەش بە لێشاو خەڵک خانەنشین بکرێت، داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین خۆی بێتە سەرهێڵ، چونکە ناتوانین کارەکان بەم چوار فەرمانبەرەوە بەڕێ بکەین، ئەگەر بەم جۆرە بەردەوامبین زۆرینەی خانەنشینەکان تاوەکو ساڵی داهاتووش مووچە وەرناگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
21 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانە گاز: ئاستی بەرهەمهێنانمان لە کوردستان ڕوو لە زیادبوونە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق: داهاتی پلانی گەشەپێدان بە 700 تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت