
کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق - تورکیا
ئاڤا نیوز
بە گوتەی وەزیری نەوتی عێراق، نزیکن لە کاراکردنەوەی دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری نەوتەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا و ئەگەری زیادبوونی هەناردەکردنی بە نەوتی بەسرەش لەو ڕێگەیەوە هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق - تورکیای کرد بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە لە وەزارەتەکانی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی نەوت، وەزیری نەوت جەختی له گرنگی دۆسیەکانی پەیوەست بە کارەکانی لیژنەکه کردەوە بە تایبەتی دۆسیەکانی ئاو و نەوت.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی وەزیری نەوت:
٠ ئاماژەی بە پێویستی کاراکردنی دۆسیەی ئاو بە شێوەیەک کرد کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق بکات لەڕێگەی بەدەستهێنانی پشکێکی دادپەروەرانەی ئاو.
٠ نزیکین لە کارکردنەوەی دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا و ئەگەری زیادکردنی هەناردەکردنی بە نەوتی بەسرە لە ڕێگەی ئەم بۆریەوە هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بە ئامادەبوونی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئامانجی نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






