
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەموو ڕێکارەکانی پەیوەست بە ناردنی مووچەی مانگی دوو تەواوبوون و بەغدا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچە و بابەتەکانی پەیوەست بە مووچە نەماوە و تەنیا ئەوەندە ماوە، وەزارەتی دارایی عێراق نووسراو بۆ بانکی ناوەندیی عێراق بکات بۆ ئەوەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، ئەمەش چاوەرێدەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام لە ڕۆژی یەکشەممە نووسراوەکە بنێردرێت و مووچەی مانگی دوو خەرج بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان هەشت ڕۆژ لە بەغدا مانەوە و دوێنی پێنج شەممە گەڕانەوە هەولێر، بە گوتەی ئەندامێکی شاندەکە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەیان داوەتەوە کە تەیف سامی و بەڕێوەبەرە گشتییەکان لەسەر لیستی مووچە هەیانبووە و ئێستا هیچ شتێک نەماوە و هەموو ڕێکارەکان تەواوبوون.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، چاوەڕێ دەکەین سەرەتای ئەم هەفتەیە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام بەغدا پارەی مووچە بنێرێت، بە گەیشتنی پارەکەش ڕێکارەکانی دابەشکردنی ئاسانە و بەزوویی خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنین و لە چەند ڕۆژێکدا مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
گوتیشی، هەموو چاوەڕوانییەکانیش بۆ ئەوەن ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچە دەستپێبکات و هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچە وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





