
کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتەکەی
ئاڤا نیوز
ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتیەکانی تورکیا ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی گشتیی ئاستی هەناردەی نەوتی تورکیا بەرزبووەتەوە و ئێستا ڕۆژانە 132 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنن، ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی تورکیا تا ساڵی 2026 دەگاتە 10 ملیۆن مەتر سێجا.
چیرۆکی سەرەکی: بە گشتی 153 بیری نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی گابار، لە پارێزگاکانی وان، دیاربەکر و بەشی باکووری سنووری تورکیا و سووریا دەکرێنەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی پرۆسەی گەڕان و هەوڵەکانی تورکیایە بۆ سەربەخۆبوون لە بەرهەمهێنانی وزەی ناوخۆیی، بە گوتەی بایراکتار، "ئەو بڕە نەوتەی ڕۆژانە لە 95 بیرەوە لە گابار بەرهەم دەهێنرێت، تا سەرەتای مانگی ئادار بۆ 78 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە".
لێدوانی فەرمی: بایراکتار دەشڵێت، تا کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ بۆ 153هەزار بەرمیل نەوت بەرزدەبێتەوە، "لە ئێستادا بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی تورکیا تا سەرەتای مانگی ئاداری 2025 بە گشتی گەیشتووەتە 132 هەزار بەرمیل".
زانیاریی زیاتر: تورکیا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی، سەرەتا لە ساڵی 2020، لە دەریای ڕەش لە ناوچەکانی دەورووبەری ساکاریا پرۆسەی گەڕان بەدوای غازی سرووشتی دەستی پێکرد، ئێستا تورکیا غازی سێ ملیۆن ماڵ لە بەرهەمی ناوخۆ دابین دەکات. لە ناوەڕاستی ساڵی 2026 کێڵگەی غازی سروشتی لە دەریای ڕەش و ڕۆژانە 10 ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی بۆ ماوەی 20 ساڵ بەرهەم دەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






