
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پەیوەست بە مانگی دوو چەند تێبینییەکی نوێی لەبارەی لیستی مووچە و پابەندییەکانی حکومەتی کوردستان هەیە، بۆیە شاندە تەکنیکییەکەی کوردستان جارێکی دیکە دەچێتەوە بەغدا.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە هەرێمی کوردستان ئامادەکردنی لیستی مووچە کراوەتە ئەلیکترۆنی و بە سیستەمی پەیرۆڵ ئامادە دەکرێت، بەڵام لە وەزارەتی دارایی عێراق بەهەمانشێوەی پێشوو و بە تەقلیدی ڕێککارەکان دەکرێن ئەمەش کاتێکی زۆری دەیەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بۆ مووچەی مانگی دوو ماوەی هەشت ڕۆژ لە بەغدا بوو، دوای وەڵامدانەوەی سەرجەم پرسیارەکان لەبارەی لیستی مووچە و تەواوکردنی ڕێککارەکان، ڕۆژی پێنجشەممە 7ی مانگ گەڕانەوە هەولێر، بەڵام بەهۆی هەبوونی چەند پرسیار و تیبێنییەکی نوێی تەیف سامی، ناچارن ئەم هەفتەیە دووبارە بچنەوە بەغدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندەکە پێکدێت لە ڕێباز عەباس، ڕاوێژکاری وەزارەتی دارایی، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران لایەنە پەیوەندیدارەکانی مووچە، ئاڤا زانیویەتی سبەی یەکشەممە کاتژمێر 07:00ی ئێوارە بەرەو بەغدا بەڕێدەکەون، وەڵامی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکان دەدەنەوە، دوای ئەوەی تەیف سامی بەرچاوڕوونی پێویستی پێدرا ئینجا بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ شەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاری کورد سروە محەممەد کە جێگری سەرۆکی لیژنەی خێزان و منداڵان و ژنانە لە پەرلەمانی عێراق و بەبۆنەی 8ی مارس سەردانیان کردبوو، لەبارەی مووچەی مانگی دوو گوتوویەتی ئەم هەفتەیە دەینێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





