
دۆلاری کۆن و نوێ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ پرسی وەرنەگرتنی دۆلاری سپی (دۆلاری کۆن و دڕاو) لەلایەن بانکەکان و وەرگرتنی 50 دۆلاری بە کەمتر لە بەهای خۆی لە بازاڕەکاندا دەکات، بۆ ئەوەی خەڵک و بازرگانان زەرەر نەکەن دەتوانن بیدەن بە بانکی ناوەندی.
چیرۆکی سەرەکی: لە بانکە حکومی و بازرگانییەکان، دۆلاری سپی (دۆلاری کۆن) لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت و ڕەتدەکرێتەوە، هاوکات 50 دۆلار بە نزیکەی دوو هەزار دینار کەمتر لە بەهای خۆی وەردەگیرێت، واتە هەر دەفتەر دۆلارێک ئەگەر بە 50 دۆلاری بێت، ئەوا بە 99 وەرەقە مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش هەر کەسێک خاوەنی بڕی دەفتەرێک دۆلار بێت بە 50 دۆلاری، ئەوا بڕی 100 دۆلار زەرەر دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەدان کەس لە کوردستان خاوەنی دۆلاری کۆنی ساڵەکانی نێوان 1996 تا 2006 و 50 دۆلارین، لە گۆڕینەوەی دراوەکانیان هەزاران دۆلار زیانیان بەردەکەوێت، بەشێکیشیان پارەکانیان بەسەردا ماوەتەوە و نایگۆڕنەوە.
بەدواداچوونی تایبەت: ئاڤا میدیا لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەدواداچوونی بۆ ئەم پرسە کردووە، دەرکەوت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بانکە حکومی و بازرگانییەکان دۆلارە کۆنەکان لە هاووڵاتیان وەرناگرن، هاوکات دۆلار فرۆشەکان، دۆلاری کۆن بە سێ هەزار و چوار هەزار دینار کەمتر وەردەگرن، لەلایەن بانک و دۆلار فرۆشەکانەوە بە هاووڵاتیان دەوترێت، تەنها مامەڵە بە دۆلاری شین (دۆلاری نوێ)وە دەکەین.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە ناتوانین خۆمان لەم بابەتە بدەین، چونکە پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە بانکی ناوەندی عێراقەوە هەیە.
چارەسەر: ژوورێکی تایبەت بە وەرگرتنی دۆلارە کۆنەکان لە لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر هەیە، دۆلارە کۆنەکان وەردەگرێت و تەلەفی دەکات، دواتر ئەو دۆلارە کۆنانە بە بانکی ناوەندی ئەمریکی دەدەنەوە، بۆیە هاووڵاتیان دەتوانن دۆلارە کۆنەکانیان ببەنە لقی هەولێری بانکی ناوەندی و بیگۆڕنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: چاوەڕێی ئۆکرایناین بۆ دەستپێکردنی دانووستان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن