
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان لەگەل تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی دوو ئەمڕۆش بەردەوام بوو، بەڵام تا ئێستا بڕیاری ناردنی پارە نەدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بۆ مووچەی مانگی دوو لە بەغدایە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینییەکانی وەزیری دارایی لەسەر مووچەی مانگی دوو.
لێدوانی فەرمی: دوو ئەندامی شاندی کوردستان بە ئاڤایان وت، ڕێککەوتنیان کردووە و هەموو شتێکیان تەواو کردووە، هەموو داواکارییەکانی تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراقیان جێبەجێ کردووە و هیچ شتێک نەماوە تێبینی و سەرنج و پرسیاری لەسەر بێت، تەنیا ناردنی پارە ماوە، بەڵام تا ئێستا تەیف سامی بڕیاری ناردنی نەداوە، شاندی کوردستانیش دەڵێت ناتوانین بڵێین سبەی پارە دەنێردرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ بە ئاڤایان وت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا دەنێردرێت. ئەمڕۆ ڕۆشت و نەهات، ئێستاش دەڵێن ناتوانین گەرەنتی بدەین سبەی دێت.
زانیاریی زیاتر: شاندەکە تاوەکو ئێستاش لە بەغدایە و نەگەڕاوەتەوە، هیچ دەنگ و ڕەنگێکیان نییە، جاری پێشوو 8 ڕۆژ لە بەغدا بوون، ئەمجارەش لە دوێنێوە لەوێن، بەڵام تا ئیستا تەنانەت ڕاگەیێنراوێکی فەرمیشیان نەبووە، تەنیا بەبێ ئاشکراکردنی ناویان لێدوان بۆ ئاڤا و میدیاکان دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش





