
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق قسە بۆ ئاڤا دەکات
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، پێشبینی دەکات لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئیخڵاس دلێـمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: ئەوەی ڕوونە بۆ هەموو حکومەت و لایەن و تەنانەت وڵاتانی دەرەوەش، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە سیاسی کراوە، سەبارەت بە مووچەی مانگی دوو، لیست نێردراوە و دواتر لیستەکەیان گەڕاندەوە، وەکو هەمیشە کاتی دەوێت، ئێستاش ڕێککەوتن کرا ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچە خەرج بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 26-2-2025 لیژنەیەکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی مانگی دووی بردە بەغدا، ماوەی هەشت ڕۆژ بۆ ڕوونکردنەوە و وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق مانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 9-3-2025 لەسەر داواکاریی تەیف سامی جارێکی دیکە شاندە تەکنیکییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری چوونەوە بەغدا، تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
14 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات