
ڕێباز حەملان، بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە بیانووکانی بەغدا و دروستکردنی کێشە لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "لێبڕینی 3٪ـی خانەنشینی بۆ دروستکردنی کێشەیە ".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشممە ڕێککەوتی 11ـی 3ـی 2025، ڕێباز حەملان، بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا میدیا بەشداری کرد و وەڵامی چەند پرسیارێکی پەیوەست مووچە، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، دایەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: مانگانە لیژنەی چاودێری دارایی عێراق لە هەرێمی کوردستانن و لە ئامادەکردنی لیستی مووچە و وردبینیکردن و میزان موراجەعە بەشدارن، واتە کە لیستەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت، پێویستی بە وردبینی دیکە نابێت، کەچی وردبینی تێدا دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ڕێباز حەملان باسی کۆبوونەوەکەی ئۆتێل بەغدا دەکات و دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لەوەکرا کە لیستی مووچەی مانگی یەک بکرێتە بناغە بۆ مانگەکانی دیکە، بەڵام باسی لێبڕینی 3٪ی خانەنشینی نەکرا، کەچی ئێستا بەغدا باسی ئەو لێبڕینە دەکەن بۆ دروستکردنی کێشە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: "لیژنەی چاودێریی دارایی عێراق، باسیان لە چارەسەرکردنی زۆربەی شتەکان کرد، وتیان تەنیا چەند هەزار خانەنشین بایۆمەترییان نەکردووە، ئەوانیش لە دەرەوەی کوردستانن، یان قاسەرەکانیان [میراتگری خوار تەمەن 18 ساڵ] بایۆمەتری نایانگرێتەوە، یان هەندێکیان مۆڵەتی بێ مووچەیان بۆ یەک دوو ساڵ کردووە، واتە لەسەر لیستی مووچەی مانگی یەک کێشەیان نەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 چرکە لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






