
کرێکارێکی کۆمپانیا نەوتییەکان کە ئاڵای هەرێمی کوردستان لە یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکان بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان ڕایدەگەیێنێ، بڕیارە سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشممە ڕێککەوتی 11ـی 3ـی 2025، ڕێباز حەملان، بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا میدیا بەشداری کرد و وەڵامی چەند پرسیارێکی پەیوەست مووچە، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، دایەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: فشارێکی زۆر لەلایەن ئەمریکییەکانەوە لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان هەیە و بە زووترین کات ئەو بابەتە چارەسەر دەکرێت.
زانیاری تایبەت: بە گوتەی بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق، سبەی شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت سەردانی بەغدا دەکەن.
زانیاری زیاتر: "هەرێمی کوردستان کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی بەرەوڕووی حکومەتی فیدراڵی کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت ماف و سایشتەکانیان لەلایەن بەغداوە مسۆگەر بکرێت." ڕێباز حەملان وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





