جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەست بە ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا دەکەنەوە، ئۆکرایناش بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا ڕازی بوو کە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ جەنگ دەوەستێت.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە هەشت کاتژمێر لە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئۆکراینا بۆ ڕاگرتنی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، ئەو دوو وڵاتە گەیشتنە ڕێککەوتن و بڕیارە ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمریکا و ئۆکراینا ڕایانگەیاند:
- ئەمریکا دەستبەجێ پاڵپشتییە هەواڵگرییەکانی و هاوکارییە ئەمنییەکانی بۆ ئۆکرانیا دەستپێدەکاتەوە.
- ئۆکراینا ئامادەیە بۆ قبوڵکردنی پێشنیازی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی دەستبەجێ و کاتی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ کە دەتوانرێت بە ڕێککەوتنی هاوبەشی ئۆکراینا و ئەمریکا و ڕووسیا درێژبکرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمریکا گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا دەکات.
لێدوانی فەرمییەکان:
- مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێستا ئەم ئۆفەرە دەبەینە بەردەم ڕووسەکان و هیوادارین ڕووسەکان وەڵامی بدەنەوە، تۆپەکە لە یاریگای ڕووسیا دایە.
- کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئۆکراینا لە سعوودیە ئەرێنی و بەرهەمدار بووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازی ئەرێنی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بەم جۆرە ئۆکراینا شەڕ لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ ڕادەگرێت.
- ئەندری یەرماک، یاریدەدەری سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: پەیامی سەرەکی شاندەکەمان بۆ ئەمریکا ئەوە بوو کە ئۆکراینییەکان ئاشتییان دەوێت، بەلای ئۆکرایناوە گرنگە لە ڕووی ئەمنییەوە گرەنتی پێبدرێت، چونکە نامانەوێت لە داهاتوودا دەستدرێژی هاوشێوەی ئێستا بکرێتە سەر وڵاتەکەمان.
لەلایەکی دیکەوە: ئۆرسولا ڤۆن دێر لیین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و ئەنتۆنیۆ کۆستا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا ڕایانگەیاند، "ئەمە پێشهاتێکی ئەرێنییە کە دەتوانێت هەنگاوێک بێت بەرەو ئاشتییەکی هەمەلایەنە و دادپەروەر و بەردەوام بۆ ئۆکرانیا. تۆپەکە ئێستا لە گۆڕەپانی ڕووسیادایە".
زانیاریی زیاتر: پێشتر ئەمریکا ڕێگەی بە ئۆکراینا نەدا بەشداری دانووستانەکانی ئاشتی لەنێوان ڕووسیا و ئەمریکا بکات، بەڵام لەم گەڕەدا ئەمریکا بە جیا لەگەڵ بەپرسە باڵاکانی ئۆکراینا و ڕووسیا کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم هەفتەیەدا بۆ جاری دووەم ڕووسیا و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکراینا، لە سعوودیە کۆدەبنەوە بەبێ ئەوەی ئاشکرا بکرێت کێ بەشداری ئەو دانووستانانە دەکات.
ئەمەش بزانە: ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند هەفتەی ڕابردوو لە کۆشکی سپی سەبارەت بە ڕاگرتنی جەنگ و ئاگربەست گفتوگۆی توند لە نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕوویدا و ترەمپ و جێگرەکەی بەتوندی هێرشیان کردە سەر زێلێنسکی و بە بەربەستی بەردەم ئاگربەست تۆمەتباریان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت






