
وێنە- ئاڤا نیوز-محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەو مووچەخۆرانەی هەژماری منیان هەیە، ڕۆژێک زووتر لە خشتەی دیارکراو بەپێی وەزارەتەکان مووچەیان دەخرێتە سەر هەژمارەکەیان و هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن مووچەکەیان وەربگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بانکی ناوەندی بە ئاڤا دراون، لەمەودوا دابەشکردنی مووچە لە هەژماری من خێرا دەکرێت، هەرکاتێک پارە خرایە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی، ڕاستەوخۆ پارەکە دەگوازرێتەوە سەر هەژماری ئەو بانکانەی بەشدارییان لە هەژماری من کردووە کە ژمارەیان هەشت بانکە، بانکەکانیش مووچەی هەر فەرمانبەرێک دەخەنە سەر هەژمارەکەی، بەڵام بەپێی خشتەی وەزارەتەکەیان دەتوانن ڕایبکێشن.
هەندێکجار مووچەخۆران دەتوانن ڕۆژێک پێش خشتەکەش مووچەکانیان ڕابکێشن، بەگشتی مووچەخۆرانی هەژماری من لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا دەتوانن مووچە وەربگرن.
بۆچی بە یەک ڕۆژ دابەش ناکرێت؟ پرۆسەکە دیجیتاڵییە و دەتوانرێ بە ڕۆژێک مووچەی هەموو مووچەخۆران بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە نوێیە و ئەی تی ئێمی زۆر لە شارەکان دانەنراون، فشارێکی زۆریان دەکەوێتە سەر، بۆیە کراوەتە دوو بۆ سێ ڕۆژ.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤا میدیای گوت، "720 هەزار مووچەخۆر لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون، هاوکات 400 هەزار کارت بە مووچەخۆران دراونەتەوە و بۆ مووچەی مانگی دوو زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی ئامێرەکانی (ئەی تی ئێم) مووچە وەردەگرن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش





