
ژمارەیەک خانەنشین لە کاتی وەرگرتنی مووچەکانیان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ مووچەی مانگی دووی خانەنشینان دابەش كرا، بەڵام هاوشێوەی مانگی یەك ئەو 100 هەزارەی كە وەك دەرماڵەی بژێوی بە خانەنشینان دەدرا، خەرج نەكرا.
چیرۆكی سەرەكی: لە مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ، بڕی 100 هەزار دینار لە خانەنشینانی سەرتاسەری عێراق بە خانەنشنیانی هەرێمی كوردستانیشەوە بڕدرا، کە پێشتر وەکو دەرماڵەی بژێوی بۆ خانەنشینانی عێراق بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق خەرج دەکرا و ساڵی ڕابردوو خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە وا بڕیار بوو بۆ مانگی دوو جارێكی دیكە خەرج بكرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا میدیا، ئەمڕۆ مووچەی مانگی دووی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دابەش كرا، بەڵام هاوشێوەی مانگی یەك بۆ ئەم مانگەش 100 هەزار دینارەكەیان بۆ خەرج نەكرا بەهۆی ئەوەی بەغدا تاوەكو ئێستا ڕەمەزاندی لەسەر خەرجكردنی بڕە پارەكە نەداوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا ئەم دەرماڵەیە لەگەل مووچەی مانگی دوو لە بەغدا خەرج کراوە و قەرەبووی مانگی یەکیشیان وەرگرتووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ مووچەی مانگی سێ لە هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت و قەرەبووی مانگی یەک و دووش بکرێنەوە.
قووڵتر: ئەو دەرماڵەیە ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە مووچەیان لە ملیۆنێک دینار کەمترە، بە خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیەش مووچەی هیچ خانەنشێنێک لە 600 هەزار دینار کەمتر نابێت، لە 2025-02-16، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان نووسراوێکی بۆ بەغدا ناردووە و خەرجكردنی بڕە پارەكە پێویستی بە واژووی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقە، بەپێی گوتەی مریەم عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی كوردستانیش كە بۆ ئاڤا میدیا دواوە، هەر کاتێکیش سوودانی واژۆی لەسەر دەستپێکردنەوەی دەرماڵەکە کرد، هی مانگەکانی ڕابردوو نافەوتێت و پێیان دەدرێتەوە و ڕاگرتنەكە كاتییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە