ئاڤا نیوز
شارەزایەكی دارایی ئیسلامی ڕوونكردنەوە سەبارەت بە زەكاتی دراوە ئەلیكترۆنییەكان دەدات و باس لەوەش دەكات كە لە جیهانی ئیسلامیدا دوو ڕا هەیە: بەشێكیان دەڵێن، وەبەرهێنان لەو جۆرە دراوانەدا شەرعییە و بەشەكەی دیكەشیان دەڵێن: ناشەرعییە.
وێنە گەورەكە: زەكات ڕوكنی سێیەمی ئایینیی ئیسلامە و خودای گەورە لەسەر پەیڕەوانی ئایینەكەی سەپاندووە كە دەبێت زەكات بدەن، لە ناوەڕۆكی قورئان و لە فەرموودەكانی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد (درودی خوای لەسەر بێت) مەرج و ڕێنماییەكانی تایبەت بە زەكات ڕوونكراوەتەوە، بەڵام ئەوەی لەم سەردەمەدا كەمترین قسەی لەسەر كراوە شێوازی زەكاتی دراوە ئەلیكترۆنییەكانە، ئاڤا میدیا لەڕێگەی پسپۆرێكی بوارەكەوە بابەتەكە ڕوون دەكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. شكار هەڵەبجەیی، شارەزای دارایی ئیسلامی سەبارەت بە زەكاتی دراوە ئەلیكترۆنییەكان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەو بابەتەدا زەكاتی زێڕ دەكرێتە پێوەر، هاوكات بۆ دراوە كاغەزی و بانكییەكانیش زێڕ كراوەتە پێوەر و ئەوانیش زەكاتیان لێدەكەوێت، بەر لەوەی باس لە زەكاتی دراوە ئەلیكترۆنییەكان بكەین، دەبێت باس لە شەرعیبوون و شەرعینەبوونی خودی پرۆسەكە بكەین.
زانیاریی زیاتر: "بەشێك لە زاناكانی ئایینی ئیسلام بڕوایان وایە كە بازاڕی دراوە ئەلیكترۆنییەكان، بازاڕێكی شەرعی نییە بۆ وەبەرهێنان، كەواتە بەپێی ئەو ڕایە، دەبێت ڕاستەوخۆ لە بازاڕەكە بكشێیتەوە و قازانجەكەشی بەلاوە بنێی، بەڵام زەكاتی پارەكە هەر دەمێنێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو شارەزایەی دارایی ئیسلامی دەشڵێت: "بەشێكی دیكە لە زانایان ڕایان وایە كە دراوە ئەلیكترۆنییەكانیش زەكاتی لێدەكەوێت، بەڵام لە هەردوو حاڵەتەكەدا زەكاتەكەی %2.5. سەبارەت بە پای، ئەگەر بەپێی ئەو ڕایە بكرێت كە دەڵێ دروستە، ئەوا دەبێت بە هەمان شێوە زەكاتی لێبدرێت بە مەرجێك ساڵێكی بەسەردا تێپەڕیبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






