بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی گۆڕانی کەشوهەوا درەختەکانی دارستانی ئامازۆن دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 13 ئازار

ساتی بڕینەوەی دار ودرەختەکانی دارستانی ئامازۆن
ئاڤا نیوز
لەمیانی ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی کەشوهەوای جیهان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی لەکاتی بەڕێوەچوونی لوتکەکە کە بڕیارە لە شاری بێلێم لە بەرازیل بەڕێوەبچێت، درەختەکانی دارستانی ئامازۆن دەبڕدرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە کۆبوونەوەی لوتکەی گۆڕانی کەشوهەوای جیهان لە مانگی 11 لە بەڕازیل بە ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانی جیهان و بە میوانداریی زیاتر لە 50 هەزار کەس بەڕێوەبچێت. بۆ ئەم مەبەستە، ئامادەکارییەکان بە بڕینەوەی درختەکانی دارستانی ئامازۆن بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی لوتکەکە دەستی پێکرد.
ڕاگەیینراوی فەرمی: میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند: وەک ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی گۆڕانی کەشوهەوا کە لە بەڕازیل بەرێوەدەچێت ژمارەیەکی زۆر درەختی دارستانی ئامازۆن بڕاونەتەوە، ئامانجیش لێی ئاسانکارییە بۆ میوانانی بەشدار لە لوتکەکە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەم کارە ناڕەزایەتی ژینگەدۆستانی لێکەوتووتەوە و ڕایدەگەیێنن، کۆبوونەوەیەک کە باس لە گۆڕانی کەشوهەوا دەکات دارستانێک دەبڕدرێتەوە کە هیچ لەگەڵ ئامانجی لوتکەی گۆڕانی کەشوهەوا یەک ناگرێتەوە.
ئەمەش بزانە: دارستانی ئامازۆن یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین دارستانە باراناوییەکانی جیهان کە دەکەوێتە کیشوەری ئەمریکای باشوور و بەشێوەیەکی سەرەکی دەکەوێتە بەرازیل. ئەم دارستانە بە ڕووەکی چڕ و جۆراوجۆر و بە "سییەکانی زەوی" ناسراوە چونکە بڕێکی زۆر ئۆکسجین بۆ زەوی بەرهەم دەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





