ئاڤا نیوز
زیاد لە سێ ساڵە جەنگ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و هەردوو وڵاتەکە بە بەهای ملیاران دۆلار زیان بەر ژێرخانی گشتییان کەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: 24ی شوباتی 2022 هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەستیپێکرد، بە گشتی هێرشەکان بۆ سەر شەش شاری ئۆکراینا بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا کریمیا و بەشێک لە دۆنێتسک، خارکیڤ، خێرسۆن، لوهانسک، میکۆلایڤ و زاپۆریژیای داگیر کرد، واتە پێنج هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئۆکراینا داگیرکراوە.
ژمارەکان وا دەڵێن:
زیانە مرۆییەکانی ئۆکراینا: لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکو ئێستا:
- 12 هەزار و 456 هاووڵاتی و 669 منداڵی ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە و 28 هەزار و 382 هاووڵاتی و هەزار و 833 منداڵی دیکەی ئۆکراینا برینداربوون.
- 43 هەزار سەربازی ئۆکراینا گیانیان لەدەستداوە.
- 370 هەزار سەربازی ئۆکراینا برینداربوون.
زیانە ئابوورییەکانی ئۆکراینا:
- 524 ملیار دۆلار زیان بەر ژێرخانی کەرتەکان بەگشتی لە ئۆکراینا کەوتووە.
- 60 ملیار دۆلار زیان بەر باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە ئۆکراینا کەوتووە.
- 209 هەزار خانووی ئۆکراینا زیانیان بەرکەوتووە.
- 27 هەزار باڵەخانەی بەرز لە ئۆکراینا زیانیان بەرکەوتووە.
- 600 بەشەناوخۆیی لە ئۆکراینا زیانیان بەرکەوتووە.
وێرانکارییەکان کە بە بەر ئۆکراینا کەوتووە:
گەورەترین وێرانکاری لە ناوچەکانی دۆنێتسک، خارکیڤ، لوهانسک، کیێڤ، چێرنیهیڤ و خێرسۆن تۆمارکراوە:
- 38.5 ملیار دۆلار زیان بەر ژێرخانی گواستنەوەی ئۆکراینا کەوتووە.
- 26 هەزار کیلۆمەتری ڕێگاوبانی ئۆکراینا زیانیان بەرکەوتووە.
- 4.3 ملیار دۆلار زیان بەر هێڵی شەمەندەفەری ئۆکراینا کەوتووە.
- 0.85 ملیار دۆلار زیان بەر بەندەرەکانی ئۆکراینا کەوتووە.
- دوو ملیار دۆلار زیان بەر هێڵی فڕۆکەوانی ئۆکراینا کەوتووە.
- 260 هەزار ئۆتۆمبێل لە ئۆکراینا زیانیان بەرکەوتووە یان لەناوچوون.
- 14.6 ملیار دۆلار زیان بەر کەرتی وزەی ئۆکراینا کەوتووە.
- 14.4 ملیار دۆلار زیان بەر کەرتی پیشەسازی و بیناسازی و خزمەتگوزارییەکانی ئۆکراینا کەوتووە.
- 10.3 ملیار دۆلار زیان بەر کەرتی کشتوکاڵی ئۆکراینا کەوتووە.
- 4.5 ملیار دۆلار زیان بەر دارستانەکانی ئۆکراینا کەوتووە.
- 7.3 ملیار دۆلار زیان بەر کەرتی پەروەردەی ئۆکراینا کەوتووە.
- زیاتر لە چوار هەزار دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە یان لەناوچوون.
- 4.3 ملیار دۆلار زیان بەر کەرتی تەندروستی ئۆکراینا کەوتووە.
- بە گشتی هەزار و 554 هەزار دامەزراوەی تەندروستی ئۆکراینا زیانیان بەرکەوتووە.
زیانە مرۆییەکانی ڕووسیا:
- 80 هاوڵاتی ڕووسیا گیانیان لەدەستداوە.
- 110هەزار سەربازی ڕووسیا گیانیان لەدەستداوە و 166 هەزاری دیکەی برینداربوون.
زیانە ئابوورییەکانی ڕووسیا:
- 600 ملیار دۆلاری ڕووسیا بلۆککراوە.
- 47 ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی نەوتی ڕووسیا کەمیکردووە.
- 34 ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی غازی ڕووسیا کەمیکردووە.
گۆشەیەکی دیکە: جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری جیهان دروستکردووە و بە ڕێژەی 6% زیانی بە کۆمپانیاکان گەیاندووە و توانای کڕینی خۆراکی ڕۆژانەی بەتایبەتی لە وڵاتانی ئەفریقا، ئاسیا و ئەمریکای لاتین لاوازکرد کە ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن کەس لە مەترسی برسێتیدان.
زانیاریی زیاتر: لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە لەسەر ئاستی جیهانی، لە ئەنجامی شەڕەکەدا، بەرهەمی ناوخۆیی لە نێوان 0.7% بۆ 1.5% زیانیان بەرکەوتووە و هەڵاوسانی جیهانیش لە ماوەی یەک ساڵدا لە سەرهەڵدانی جەنگەوە لە نێوان 1.0% بۆ 2.5% بەرزبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان سوودانی و "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا" ڕوو لە هەڵکشان دەکات
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا لە یەکەم کۆبوونەوەی بڕیاری گۆڕینی ناوەکەی دا