
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، خشتەی میلاكی سەرجەم مووچەخۆران بۆ ساڵی دارایی 2025 پەسەند دەكات.
وێنە گەورەكە: بەپشتبەستن بە ماددەی 8 لە یاسای میلاک ژمارە 25ـی ساڵی 1960 كارپێكراو لە هەرێمی كوردستان، لەسەر پێشنیاری ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە پەسەندكردنی میلاكی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2025 لەسەر بنەمای میلاكی فیعلی.
بۆچی گرنگە: خشتەكە دەبێتە بنەما بۆ تەواوی ساڵی دارایی 2025 بەو شێوەیەی كە لەلایەن هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و بەغدا ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی و هەرێمی كوردستان بڕیاری پەسەندكردنی خشتەكانی میلاكاتی هەرێمی كوردستان دەردەكات.
ئەوەی پێویستە بكرێت: گشت وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەت ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن و پابەند دەبن بە خشتەی میلاكات، لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان كە لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەرچووە و ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی بڵاوكرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






