
لیستی مووچە و دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
خشتەی میلاكی سەرجەم مووچەخۆران بۆ ئەمساڵ لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندکرا و بووە بڕیار و لەمەودوا کێشەی لیستی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا نامێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: خشتەی میلاكی سەرجەم مووچەخۆران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 5ـی شوباتی ئەمساڵ باس کراوە و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئیمزای کردووە، نووسراوەکە 27ـی مانگی ڕابردوو لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و ئەمڕۆ وەزارەتی داد بەفەرمی ڕایگەیاند.
زانیاریی زیاتر: پەسەندکردنی خشتەکە لەسەر بنەمای میلاكی فیعلی مانگی یەکە کە هەردوو دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتەکانی دارایی کوردستان و عێراق لەسەری ڕێککەوتوون، لەم مانگەوە بەفەرمی دەبێت هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان پێیەوە پابەند بن.
بۆچی گرنگە: ئەمساڵ لیستی مووچە وەکو خۆی دەبێت، چیتر لیستی مووچە نابێتە کێشە لەنێوان هەولێر و بەغدا، ناوی هیچ مووچەخۆرێک زیاد ناکرێت، دەرماڵە و سەرمووچە نابەسترێت لە هەندێک حاڵەتی تایبەت نەبێت، بۆنموونە فەرمانبەرێک لە مۆڵەت بگەڕێتەوە و تەرخانی دارایی بۆ کرابێت، یاخود فەرمانبەرێک خانەنشین بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە