
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە و هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەسفی پڕۆژەی هەژماری من دەکات، بۆ یەکمجاریش ئاشكرای دەکات کە دابەشکردنی مووچەی 70 هەزار پێشمەرگە بە دیجیتاڵی کراوە و لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، تەنیا 17 هەزار پێشمەرگەش ماون مووچەیان بە دیجیتاڵی بکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی هەژماری من پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە ئامانجی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانە و لە ساڵی 2023 لە لایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە بڕیاری لەسەر درا.
زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکە دەربارەی چالاکییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە لە عێراق و سووریا، ورد و درشتی کارەکانی ئەمریکای لەو دوو وڵاتە لە ماوەی ساڵێکدا تێدایە. بەشێکی ڕاپۆرتێکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، بەتایبەت باسی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی هەژماری من دەکا لە وەزارەتی پێشمەرگە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات خەرجییەکان و گواستنەوە داراییەکان بە ئەلیکترۆنی بکات. لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی پێشمەرگە بە دیجیتاڵی کراوە و لەڕێگەی بانکەوە دابەش دەکرێت، ئەمەش یەکێکە لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەپێناو کەمکردنەوەی گەندەڵی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
49 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





