
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەکراوە و تەنیا چەند ڕێککارێکی هونەری ماوە. وەزارەتی داراییش دەڵێت لە هەوڵی بەردەوامداین سبەی سێشەممە لیستەکە بۆ بەغدا بنێرین.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە بۆ ئەوەی پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی سێ دابەش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە هەفتەی ڕابردووەوە سەرجەم وەزارەتەکان ڕاسپێردراون لیستی نوێی مووچە بەخێرایی ئامادە بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی دارایی کوردستان ئەم مانگە خاڵ بە خاڵ ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدای پەیوەست بە مووچەی جێبەجێ کردووە، سەرجەم سەرنج و تێبینییەکانی تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق چارەسەر کراون، بەو ئامانجەی ئەم مانگە هیچ بیانوویەک نەگرن و بەخێرایی پارە بنێرن، بۆ ئەوەی پێش جەژنی ڕەمەزان دابەش بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: ئاڤا لە ڕۆژانی ڕابردوو بڵاوی کردبووەوە کە میلاکاتی مانگی یەک کراوەتە بنەما، بۆ نموونە زیادکردنی مووچەخۆر و بەستی دەرماڵە و سەرمووچە بەیەکجاری وەستاون تا ساڵێکی تر.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت: لە هەوڵداین سبەی سێشەممە لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرین، تاوەکو ئێستاش بڕیار نەدراوە پێویست دەکات شاند بچێت بۆ ڕوونکردنەوەدان لەسەر لیستەکە یان نا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە