
تەیف سامی لە میانی بەشداریی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی قەرز لە جنێڤ. وێنە؛ ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی عێراق، بەشداریی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی قەرز لە جنێڤ دەکات، دووپاتیشی دەکاتەوە؛ حکومەتی عێراق پابەندە بە پەسەندکردنی باشترین پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان لە بەڕێوەبردنی قەرزە گشتییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەشداریی لە خولی 14ـەمینی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردنی قەرز کە نەتەوەیەکگرتوەکانی بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD) ڕێکیخستووە، لە ڕۆژانی 17-19ـی ئەم مانگە لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی وەزارەتی دارایی عێراق، تەیف سامی لەگەڵ ڕێبیکا کرینسبان ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوەکە کۆبووەوە و ڕایگەیاند: چاوی لەوەیە سوود لە شارەزایانی بوارەکە وەربگرێت و سوورن لەسەر ئەوەی باشترین رێگە لە بەڕێوەبردنی قەرزدا پەیڕەو بکەن.
زانیاریی زیاتر: بەشداری وەزیری دارایی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق دێت بۆ بەهێزکردنی میکانیزمی بەڕێوەبردنی قەرزی گشتی و داڕشتنی ستراتیژی دارایی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و بۆچوون لەگەڵ بەشداربووانی وڵاتانی جیاجیا بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاری ئابووری و دارایی نێودەوڵەتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی شارەزایانی ئابووریی عێراق، کۆی گشتی قەرزی دەرەکی و ناوخۆی عێراق نزیکەی 96 ترلیۆن دیناری عێراقییە، کە 19.5 ترلیۆن دینار (15 ملیار دۆلار) قەرزی دەرەکییە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش






