
دیناری عێراقی- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا تەواو بووە، ماوەتەوە سەر ئەوەی وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر وردبینییەکە بدات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 06-03-2024، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، ئەمڕۆ هەینی وردبییەکەی تەواو بوو دەرەنجامەکەی ئاراستەی وەزیری دارایی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی وەزارەتی داراییە، چاوەڕوان دەکرێت دوای ڕەزامەندی وەزیری دارایی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆران دەست پێبکەن، پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم. دارا سێکانانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی مووچە لە 44 خانە پێکدێت و بە زمانی عەرەبی پڕكراوەتهوه، ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ژمارەی ئەو مووچەخۆرانە دەبێت کە لە لیستەکاندا تۆمارکراون.
بۆچی گرنگە: بە هاتنی پارە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شووباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە