کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، هاوکات پێشبینی دەکرێت ساڵی 2025 بەرهەمی کێڵگەی تاوکێ زیاد بکات.
وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق گڵۆپی سەوزی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەڵنەکردووە، لەکاتێکدا هەریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی تورکیا تەنانەت کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوتیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە.
لێدوانی فەرمی: پۆڵ وێر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی ڕایگەیاند:
- بەراورد بە ساڵی 2023، لە ساڵی 2024 پێشکەوتنی زیاترمان هەبووە و گۆڕانکاریمان ئەنجامداوە، پێشبینی دەکەین لە ساڵی 2025 بەرهەممان لە کێڵگەی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات.
- بۆ ساڵی 2025، سەرنجمان لەسەر سێ ئامانجی سەرەکی دەبێت: پاراستنی باڵانسێکی بەهێز، درووستکردنی پارەی نەختینەیی و زیادکردنی سەروەت و سامانی نوێ.
- لە هەرێمی کوردستان بەردەوامین لە کارکردن لەگەڵ هاوتاکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی بەرهەمی نەوت بە مەرجی دروست بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی گرێبەستەکانمان و ئەوەی کە شایەنمانە پێمان بدرێت.
- کۆمپانیاکەمان 107 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە کە پارەی ماوەی فرۆشی نەوتی ساڵانی پێشووە.
- کۆمپانیاکەمان نزیکەی 50 ملیۆن دۆلار قەرزاری حکومەتی هەرێمە. ئێمە بەردەوامین لە کارکردن بۆ پلانێک بۆ دانەوە یان یەکلاکردنەوەی ئەو بڕە پارانەی کە قەرزن.
- لەم ساڵدا کاردەکەین بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزاری کۆمپانیاکەمانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا حەیان عەوبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو؛ بەم نزیکانە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، هاوکات تورکیاش ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێـمی کوردستان دەربڕیوە.
باكگراوند: دوای هەموارکردنەوەی ماددەی 12 لە یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق، هێشتا ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ماون و چاوەڕێ دەکرێت بەمنزیکانە گرفتەکان کۆتاییان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات