
کۆبوونەوەی وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان و گەنجینەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان و گەنجینەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبووەوە و چەند بڕیارێک دران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ناوەڕۆكی ڕاگەیێنراوێكی وەزارەتی دارایی، لە كۆبوونەوەكەدا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران.
- نابێت لە هیچ بانکێک کێشە و گرفت بۆ هاووڵاتییان و فەرمانگەکان و بەڵێندەران دروست بکرێت، بەپێچەوانەوە هەر کێشەیەکی نەخوازراو بەدەر لە یاسا و ڕێنماییەکان دروست بکرێت، ڕێوشوێنی پێویست لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان دەکرێت.
- نابێت لە هیچ بانکێک دەستکاری پارەی هاووڵاتییان (ئەمانات، وەدائیع، توفیر ،هتد...) بکرێت بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.
- بەهیچ جۆرێک نابێت لە ژێر هیچ بیانوویەکدا پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە بۆ هیچ بوارێکی تر بەکاربهێنرێت.
- لە حاڵەتی دووبارەبوونەوەی سەرپێچیەکان، هەر کەس و لایەنێک پێچەوانەی ئەم ڕێنماییانە جوڵایەوە، پێویستە فەرمانبەران و مووچەخۆران و بەڵێندەران ڕاستەوخۆ وەزارەتی دارایی ئاگادار بکەنەوە تا ڕێکكاری پێویست بگیرێتە بەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە داوە كە لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی کاروباری بانکەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەكات و کەمتەرخەمی و چاوپۆشی لە هیچ بانکێک قبووڵ ناكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






