پەرلەمانی عێراق بەدواداچوون بۆ هۆکاری دواکەوتنی هەناردەی نەوتی کوردستان دەکات
- بزنس
- 18 ئازار
دیمەنێک لە باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق - کێڵگەیەکی نەوتی کە دوو کارمەندی نەوت سەرقاڵی کارکردنن بە بۆڕی نەوت
ئاڤا نیوز
سبەی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق میوانداری بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەکات و لەهۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکۆڵێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیاش بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە ئامادەن، بەڵام کۆمپانیا بیانییەکانی بەرهەمهێنەری نەوتی کوردستان مەرجیان هەیە و دەڵێن، پێویستە حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی پێشووتر و داهاتوویان بۆ خەرج بکات، ئەوەش تاکە گرفتی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتە.
لێدوانی فەرمی: د.سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- سبەی کاتژمێر 1:00ی دوانیوەڕۆ لیژنەکەمان میوانداری باسم محەممەد، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق و شاندی تەکنیکی وەزارەتەکە دەکات.
- ئامانجمان لە کۆبوونەوەکە بەمەبەستی لێکۆڵینەوەیە لە هۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
- لە هەرێمی کوردستان و بەغدا بۆچوون و لێدوانی جیاوازمان گوێ لێدەبێت و ئێمەش وەکو ئەرکی پەرلەمانیمان، بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین.
ئەمەش بزانە: بۆ چارەسەری کێشەکان، چەندجارێک شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت (ئەپیکۆر) لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ کۆبوونەتەوە، بەڵام تائێستا نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن و زۆرینەی بەربەستەکان پەیوەندییان بە شایستە داراییەکانی ئەپیکۆرەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ یان بەیانی دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەینەوە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە