بن گڤیر وەک وەزیری ئاسایشیی نیشتیمانی ئیسرائیل دەستنیشان دەکرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 ئازار

ئیتمار بن گیڤیر، سەرۆکی پارتی 'هێزی جوولەکە'. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دووبارە دەستنیشانکردنەوەی ئیتمار بن گڤیر وەک وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە، 2025-03-18، حکومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دووبارە دانانەوەی ئیتمار بن گیڤیر، سەرۆکی پارتی 'هێزی جوولەکە' کە پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیلە، وەک وەزیری ئاسایشیی نیشتیمانی ئیسرائیل و ئەمڕۆ چوارشەممە کنێست ئەو بڕیارە پەسەند دەکات.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، بن گڤیر و وەزیرەکانی دیکەی پارتەکەی جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە حکومەتی ئیسرائیل، ئەمەش دوای دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دوێنێی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و کوژرانی سەدان هاووڵاتیی.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-01-19، دوای ئەوەی ئاگربەستی غەززە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە وەک ناڕەزایەتیێک پارتەکەی بن گڤیر لە حکومەتی ئیسرائیل کشانەوە و مەرجیان بۆ گەڕانەوە ئەوە بوو، دەبێت پێشنیازەکەی ترەمپ بۆ ئاوارەکردنی خەڵکی غەززە جێبەجێبکرێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی حەماس بۆ گەڕانەوەی بارمتەکان بەردەوام بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات