
ڕێگریکردنی پۆلیسی تورکیا لە خۆپیشاندان و گردبوونەوە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری پارێزگاری ئیستەنبووڵ، لە 19-23ـی ئادار بۆ ماوەی چوار رۆژ هەموو جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەک قەدەغەکرا. ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لە ناڕەزایەتی جەماوەی جەهەپە لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ.
بۆچی گرنگە: بەشێک لە شرۆڤەکارانی تورکیا ئەمە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەگەڕێننەوە، کە جەهەپە هەوڵ دەدات بەر لەوادەی خۆی ئەنجامی بدات.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای پارشێو، ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی گەندەڵیکردن و پشتیوانیکردن لە تیرۆر دەستبەسەرکرا، لە هەمان کاتدا 106 کەسی دیکە کە سەرۆک شارەوانیی شیشلی و چەند هونەرمەندێک و ئەندامانی جەهەپە لەگەڵ ئەودا دەستبەسەرکران.
کاردانەوەکان:
ئەکرەم ئیمامئۆغلو: من بەردەوام دەبم لە بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەوانەی بەرامبەرم دەکرێت و بەهێزەوە لەسەر پێیەکانم دەوەستم.
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە: "ئێمە ڕووبەرووی لێدانێکی گەورەی دەسەڵات دەبینەوە کە لە دژی سەرۆککۆماری داهاتوومان بەکاردێت، گەل ڕێگە بەمە نادات و ئێمەش خۆمان بەدەستەوە نادەین".
دەم پارتی: ئەوەی بەرامبەر ئیمامئۆغلو دەکرێت، بیڕێزیکردنە بە ئیرادەی خەڵک.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ژمارەیەکی زۆر لە ئەندام و لایەنگرانی جەهەپە ڕژاونەتە سەر شەقام، پۆلیسێکی زۆر لەسەر شەقامەکانی ئیستەنبووڵن و شەقامی تەقسیم داخراوە و ڕێگری لەهەموو جۆرە گردبوونەوەیەک دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






