
ئامێرەکانی ئەی تی ئێم بۆ وەرگرتنی مووچە
ئاڤا نیوز
کەمی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم بۆ وەرگرتنی مووچە لە پرۆژەی هەژماری من، لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گرفتی خستووەتە بەردەم مووچەخۆران.
وێنە گەورەکە: هەژماری من، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، مەبەست لێی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانە، پرۆژەکە ساڵی 2023 لە لایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری لەسەر دراوە. بۆ مووچەی مانگی دوو زیاتر لە 300 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی پرۆژەکەوە مووچەیان وەرگرت.
داواکاریی خەڵک: بەشێکی مووچەخۆرانی سنووری قەزای خەبات کە لەڕێگەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، پەیوەندییان بە ئاڤا میدیاوە کردووە و دەڵێن: لە تەواوی خەبات یەک ئامێری ئەی تێ ئێم هەیە، بەمەش لەکاتی وەرگرتی مووچە قەرەباڵغییەکی زۆر دروست دەبێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا زانیویەتی هەوڵ دەدرێت بەر لە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، ژمارەی ئەی تی ئێمەکانی خەبات زیاد بکرێن و بەمەش گرفتی جەنجاڵی و نۆرەگرتن لەبەردەم ئەی تی ئێمەکان چارەسەر دەکرێت.
بۆچی گرنگە: ئێستا زیاتر لە 500 ئەی تی ئێم لە سەرانسەری هەریمی کوردستان بۆ وەرگرتنی مووچە بەردەستن، زیادکردنی ژمارەی ئەی تی ئێمەکان پرۆسەی دابەشکردنی مووچە خێراتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






