
ئاڤا نیوز
لە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی سێ دەستیپێکردووە، ئەندامێکی شاندی وەزارەتی دارایی کوردستانیش دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن هەفتەی داهاتوو پارە بنێردرێت و پێش جەژنی ڕەمەزان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی وەزارەتی دارایی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغدا لیستی مووچەی مانگی سێیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد. لەلایەن تیمە تەکنیکییەکانی هەردوو وەزارەتیش دەست بە وردبینیکردن لە لیستەکە کرا.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی شاندی کوردستان بە ئاڤای گوت: لیستەکە بەپێی خواست و داواکاریی تەیف سامی و وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەکراوە، هیچ کەموکوڕییەکی تێدا نییە، بۆیە پێناچێت وردبینی کاتێکی زۆری بووێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی دوو هەرچەندە کاتێکی زۆری پێچوو و 13 ڕۆژ وردبینی تێدا کرا، بەڵام دواجار بەبێ هیچ زیادکردن و کەمکردنێک وەکو خۆی پەسەند کرا و، هەرێمی کوردستان داوای چەند پارەی کردبوو هەمان بڕ نێردرا.
٠ لیستی مووچەی مانگی سێ بەهەمان میکانیزم و باشتر ئامادەکراوە، وەکو وەزارەتی دارایی دەڵێت هیچ کەموکوڕییەکی تێدا نییە، شاندەکەش بۆ ئەوە لە بەغدایە ئەگەر هەر پرسیار و تێبینییەک هەبێت ڕاستەوخۆ وەڵام بدەنەوە.
٠ تەیف سامی ئێستا بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک لە ئەوروپایە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دەگەڕێتەوە و ڕەنگە ڕۆژی یەکشەممە 23ی مانگ بچێتەوە دەوام. شاندی کوردستان دەڵێن لە هەوڵدان تاوەکو یەکشەممە وردبینیکردن تەواو بێت، بۆ ئەوەی بیخەنە بەردەست تەیف سامی تاوەکو بڕیاری لەبارەوە بدات.
٠ هەوڵەکان بۆ ئەوەن هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە بنێردرێت، بەو ئامانجەی پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی سێ دابەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





