
دیمەنی یەکێک لە کەشتیوانەکان دوای گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەم دوو کەشتیوانە ئەمریکییەی 9 مانگ لە بۆشایی ئاسمان مابوونەوە، نیشانەی پیری لە ڕووخساریان دەرکەوتووە، ئێستا بووەتە جێی پرسیار چۆن لەو ماوە کەمەدا بەم جۆرە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. پسپۆرانی تەندروستی هۆکارەکانی ڕوون دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوو کەشتیوانی ئەمریکی بە ناوەکانی سونیتا ویلیامز و باری ویلمۆر، لە ڕێگەی کەشتی دراگۆنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە 5ـی حوزەیرانی 2024، بە مەبەستی تاقیکاری چووبوونە وێستگەی بۆشایی ئاسمان و بڕیار بوو تەنیا بۆماوەی هەشت ڕۆژ بمێننەوە بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بۆ ماوەی نۆ مانگ لە وێستگەکە مانەوە.
هۆکارە زانراوەکان: پسپۆرانی تەندروستی دەڵێن: چوونە بۆشایی ئاسمان گۆڕانکاری لە جەستەی مرۆڤ دروست دەکات، دڵ و خوێنبەرەکانی مرۆڤ چیتر خوێن پەمپ ناکەن، چونکە کێش نامێنێ و بەهۆیەوە لاواز دەبن.
٠ بەهۆی نەمانی کێشی زەوییەوە ماسولکەکانی مرۆڤ بارستەیان کەمدەکات، ئەو ئێسکانەی کە لەشیان ڕاگرتووە لە مانگێکدا لە بۆشایی ئاسماندا بە تێکڕایی بە ڕێژەی 1% بۆ 1.5% چڕییان لەدەستدەدەن و بەرگەی زەبری توند ناگرن، دەشکێن. ئەمەش دەبێتە هۆی خێرابوونی پڕۆسەی پیربوون.
٠ هەرچی شلەی لەش هەیە بەخوێنیشەوە بەرەو سەرەوەی لەشی مرۆڤ دەچن دەبنە هۆی هەڵئاوسانی سەر.
٠ بەهۆی وشکبوونەوە یان دەردانی کالیسیۆم لە ئێسکەوە هۆکارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.
٠ بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی سەروو وەنەوشەیی لە خۆر، لەشی ئەم کەشتیوانە هێندەی تر پیردەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






